گەرمیان.. منداڵێك كەوتە ژێر دەڕاسە و گیانی لەدەستدا

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 87

راچڵەكین -

لە گوندێكی سەر بە ناحیەی زنانەی ئیدارەی گەرمیان، منداڵێك كەوتە ژێر دەڕاسە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

عەقیدی پۆلیس، سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگوندی وارانی سەر بە ناحیەی زنانەوە تەرمی منداڵێك بەناوی (عەلی عیماد مەدحەد) لەدایكبوو 2014 هێنرایە پزیشكی دادی قەزای كەلار، كە بەوتەی كەسوكارەكەی، لەكاتی دروێنە لەگەڵیان بووە، منداڵێكی هەشت ساڵان كە منداڵی شۆفێری دەڕاسەكە بووە، دەستكاری دەراسەكەی باوكی كردووەو سولفی لێداوە، بەهۆیەوە منداڵەكەی شێلاوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

لەئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لەسەر روداوەكە كردۆتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن