راچڵەكین -
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، چەند رێكارێكی تەندروستی دەگرێتەبەر و سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستیش پابەند دەكات بە جێبەجێكردنیان.
لە گشتاندنێكدا كە بەواژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕیبَوەبەراتییە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان كراوە، تێیدا هاتووە "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەمەبەستی ئامادەكاری و بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی راسپێردراون كە پابەند و جێبەجێكردنی ئەم ڕێكارانەی خوارەوە بكەن:
1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەكان.
2. بۆهەر كارێكی پێویست و لەنەكاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت.
3. لەكاتی پێویستدا كۆگاكانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگەیی كراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان.
4. پابەندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و كارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشكگری و مانەوەی بەردەوامیان لەناو نەخۆشخانە.
5. ڕووماڵ و هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لەڕێگای هەماهەنگی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیەكان دەبێت.
6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) كاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨) ی بەیانی تاكوو (٨) بەیانی ڕۆژی دواتر ڕەوانە بكرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەكان.
7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەكان ڕەوانە بكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان.
8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینكردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنییەكان بكرێت.
9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەكانی خاوێنكردنەوە و دابینكردنی خۆراك بكرێت.
10. هێڵەكانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەكان كراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە.
11. نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن و نۆرینگە دەرەكیەكان كراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەكان تایبەت بەنەخۆش تۆمار بكرێت.
12. سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشكگری كراوە بێت.
13. سەنتەرەكانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشكگری كراوە بێت.
14. تیمەكانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و كارەكانیان بەشێوەی (٢٤) كاتژمێری وە هۆبەی پزیشكی فریاكەوتن خشتەی دابینكردنی تیمەكانی دادەنێت بۆ شوێنەكانی پێویست و گەشتیاری.
15. تیمەكانی (پشكنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەكان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچوون بەشێوەی ئێشكگری.
16. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەكان لە كەمپەكان بەردەوام بێت.
17. بەردەوامبوون لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پشكنینی گومانلێكراوانی تای خوێنبەربوون و ڤایرۆسی هانتا و چارەسەریەكان.
18. دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ هەر پێشهات یان پێویستیەكی لەناكاو لەڕۆژانی پشوو لەكاتی پێویست.
19. بەدواداچوونی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و ڕێكارەكانی چاودێری سەربڕینی ئاژەڵ.