ترەمپ لەبارەی رێكەوتن لەگەڵ ئێران پەیامی نوێی هەیە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 102

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتوودا بیرۆكەیەكی پێبێت لەبارەی رێكەوتن لەگەڵ ئێران.

رۆژی سێشەممە 9ی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەكرد:" هەوڵە دبلۆماسییەكانی ئێران بۆ گەیشتن بەرێكەوتن لەگەڵ ئێران لەقۆناغەكانی كۆتاییدایە. كە رێكەوتنێكی زۆر باش دەبێت.

سەرۆكی ئەمریكا لەوەڵامی پرسیارێكدا ئاماژەی بەوەكرد، رێكەوتن لەگەڵ ئێران  تەنها دوو تا سێ رۆژ دەخایەنێـت.

لەلایەكی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ بەپێگەی ئاكسیۆس-ی راگەیاندووە، هۆشداری داوە بەسەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی دەستپێكردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران و پێی راگەیاندووە:" بیبی ( كورتكراوەی ناوی بنیامین ناتانیاهۆ) ئاگادار بە ئەگەر هێرش بكەیتەوە سەر ئێران ئەوا دوور نییە تەنها خۆت بمێنیتەوە."


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن