ئێران؛ حەوت هەزار و ١٨٣ كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

جیهان

20/05/2020     ژمارەی بینراو 382

راچڵەكین-

له ‌ ٢٤ كاتكۆی رابردوودا ٦٤ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی گشتیی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە بەرزبووەوە بۆ حەوت هەزار و ١٨٣ كەس.

كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، بە تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێرانی راگەیاند:" لە 24 كاتكۆی رابردوودا ٦٤ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٣٤٦ حاڵەتی دیكەی تووشبوون بەو پەتایەش تۆماركراون."

جیهانپور، وتیشی، تائێستا ١٢٦ هەزار و ٩٤٩ كەسیش تووشی كۆرۆنا بوون كە رەوشی تەندروستیی دوو هەزار و ٦٧٣ كەسیان باش نییە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەشدا تائێستا ٩٨ هەزار و ٨٠٨ تووشبوو چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن