ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵهكین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی سارس بوون به‌رگری له‌شیان به‌هێز بووه و توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون.
پسپۆڕه ئه‌مه‌ریكی و سویسریه‌كان ئاشكرایان كردوه، توشبوون به ڤایرۆسی "سارس – كۆف"واده‌كات له‌ش مادده‌ی به‌رگری دروست بكات كه پێی ده‌وترێت" پرۆتینی ئێس" به‌رپرسه له له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر خانه‌ی له‌ش.
پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی تێكه‌ڵاوكردنی دوو دژه ته‌نی تێكه‌ڵاوی ئه‌م دوو ڤایرۆسه ده‌كرێت ببێته چاره‌سه‌ری جۆره مه‌ترسیداره‌كانی ڤایرۆسی كۆڤید 19.
دواین داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تیایدا هاتووه ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا 4.6 ملیۆن كه‌سه و به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه 312000 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.