ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

ئابوری

21/05/2020     ژمارەی بینراو 378

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2020ی فەرمانبەران. 

بە پێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-5-2020، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

مانگی رابردوو، ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی دەكرد، بەپاساوی پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رادەستكردنی بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆ.

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن