راچڵەکین-
تا دێت ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رووسیا زیاتر دەبێت و ژماره‌ی تووشبووان گەیشتە ٣١٧ هه‌زار و ٥٥٤ كه‌س و ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە بەهۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوە به‌رزبووه‌تەوه بۆ سێ هه‌زار و ٩٩ كه‌س.
ناوه‌ندی به‌رگرتن و كۆنترۆڵی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رووسیا بڵاویکردووەتەوە، له٢٤ کاتکۆی رابردوودا، هه‌شت هه‌زار و ٨٤٩ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسەکە بوون و كۆی گشتیی تووشبووان به‌و په‌تایە له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته، ٣١٧ هه‌زار و ٥٥٤ كه‌س و ١٢٧ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی تووشبووان بۆ سێ هه‌زار و ٩٩ حاڵه‌ت بەرزبووەوە.
بە پێی ئامارەکان ژماره‌ی ئه‌و کەسانەی کە چاكبوونه‌ته‌وه، حه‌وت هه‌زار و ٢٨٩ حاڵه‌ت زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته، ٩٢ هه‌زار و ٦٨١ حاڵه‌ت، نزیكه‌ی ٢٧٧ هه‌زار كه‌س له‌ژێر چاودێریدا، هێڵدراونه‌ته‌وه.
ده‌زگای ته‌ندروستیی مرۆڤ و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر له رووسیا رایگه‌یاندووه، تا ئێستا زیاتر له حه‌وت ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometer"، رووسیا له دوای ئه‌مریكا له ریزی دووه‌می وڵاتاندا دێت له ژماره‌ی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنادا.