شەهید سمایلی وەرتێ
راچڵه‌كین- تایبه‌ت
شه‌هیدى فه‌رمانده (ئیسماعیل حاجى حاجى) ناسراو به (سمایل وه‌رتى) . له‌ساڵى (1956) له‌مه‌ڵبه‌ندى شۆرش و كوردایه‌تى له گوندى ((وه‌رتێ)) دامێنى چیاى به‌ژن زراڤ وسه‌ربه‌رزه‌كه‌ى –كارۆخ- كه‌هه‌میشه په‌ناگه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بووه.چاوى بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه ، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه نیشانه‌كانى ئازایه‌تى و جه‌ربه‌زه‌یى له‌ته‌واوى ئاكاره‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و هه‌ستێكى نشتمانى له هزروبیریدا په‌نگى خواردۆته‌وه و بۆى نه‌كراوه به‌رانبه‌ر زوڵم و سته‌مى نه‌ته‌وایه‌تى ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ بوه‌ستێت به‌لایه‌وه نه‌نگ بوه سوپاى داگیركه‌ر له‌كوردستان دا ده‌وارى ئاسوده‌یى هه‌ڵبدات ، هربۆیه دواى ته‌قینه‌وه‌ى ڕقى پیرۆزى بۆیه‌كه‌مین جار چۆته‌ناو هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ساڵى ( 1974) دا ئه‌وسا كوره‌ى ده‌رونى خۆى له‌به‌تالیۆنى تایبه‌ت و له په‌لى (ئه‌سناد) جۆش داوه‌و ڕۆڵى قاره‌مانانه‌ى گێڕاوه تاساڵى (1975) هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول.
له‌دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول.. له‌زه‌مه‌نى مه‌رگ و پاشه‌كشێ دا.. له‌وساتانه‌ى كوردایه‌تى قاچاخ و پێشمه‌رگایه‌تى تریاك بوو..! له‌ساتانه‌ى ئه‌سپى ئه‌یلول
كه‌وتبووه خه‌ره‌ندى مه‌رگى ئه‌به‌دى و هه‌موو شتێك بۆنى ترس و بۆنى ته‌نیایى و بۆنى دۆڕ‌انى لێ ده‌هات.. به‌ڵێ ؛ له‌زه‌مه‌نى تاریكستانى داڕوخان، ئه‌مجاره‌یان شۆڕشى نوێ.. عه‌قڵى نوێ و بازووى نوێ و كه‌ژاوه‌ى خۆرى پێشه‌نگ بوو.
بیرى نوێ په‌ساپۆرتى ده‌رباز بوون بوو له‌شه‌وه زه‌نگى هه‌ره‌س و كه‌وشه‌نى بیمى ده‌به‌زاند ، گوڕوگوژمى ده‌دا به‌و شێره كوڕانه‌ى تینوى هه‌ستانه سه‌رپێ و پێ نانه ڕكێفى ئه‌سپى ته‌رواده‌ى سه‌فه‌ر خوازى ئاكام ڕوونى دواى هه‌ره‌س بوون ...
له‌ساڵى(1976) ، شه‌هیدى فه‌رمانده په‌یوه‌ندى به‌ڕیزه‌كانى ((یه‌كــێتیى نیشتمانیى كوردستان))ه‌وه كردوو بوو به‌پێشمه‌رگه‌ى یه‌كه‌م ده‌سته‌ى سه‌ره‌تایى و دڕى به‌شه‌وه زه‌نگى ترس داودیوارى _مستحیل_ى ڕوخاند ...
ده‌ورێكى به‌رچاوو دیارى بینى له‌پێكهێنانى مه‌فره‌زه سه‌ره‌تایه‌كانى شۆرش و هه‌میشه جێگاى متمانه و باوه‌ڕى خه‌ڵكى (وه‌رتێ) وده‌وروبه‌ره‌كه‌ى بووه ، له‌گه‌لأ ته‌شكیلاتى هێزى پێشمه‌رگه و دروست كردنى هه‌رێمه‌كان كراوه به‌فه‌رمانده‌ى مه‌فره‌زه له‌ساڵى(1978) و له‌به‌رلێهاتوویى و هۆشیارى خۆى پێ به‌پێ پله‌ى فه‌رمانده‌یى به‌رز بۆته‌وه‌و ساڵى (1984) كراوه به‌فه‌رمانده‌ى كه‌رت و له‌هه‌مان ساڵدا بریندار بووه ، له‌به‌ر ئازایه‌تى و جه‌ربه‌زه‌یى كراوه به‌فه‌رمانده‌ى تیپى (73ى هه‌ڵه‌موند) له‌ساڵى (1985) ...
هه‌میشه گوێڕایه‌ڵى سه‌ركردایه‌تى بووه هه‌ربۆیه‌ش فه‌رمانده‌یى هه‌رشوێنێكى پێ سپێردرابێت دڵسۆزى نواندووه‌و ڕه‌تى نه‌كردۆته‌وه ، ئه‌مجاره‌یان بۆ تیپى (19ى كوڕه‌ك) جێگۆڕى پێكراوه و دواتر مه‌ڵبه‌ند و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى واى خواستووه كه‌بگه‌ڕێته‌وه سنوورى مه‌ڵبه‌ندو فه‌رمانده‌یى تیپى تایبه‌ت به(مه‌ڵبه‌ندى سێ) له‌ئه‌ستۆبگرێت و دواى ماوه‌یه‌ك مانه‌وه له‌مه‌ڵبه‌ند به‌ڕێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانده‌یى تیپی (74ى باڵه‌ك)بكات . به‌شێوه‌یه‌كى زۆر چالاكانه به‌شدارى له‌شه‌ڕى (سێ كانیان)دا كردووه .
شه‌هید ئه‌ندامێكى كاراى ((كۆمه‌ڵه‌ى ڕنجده‌رانى كوردستان))بووه به‌شدارى هه‌ردوو كۆنفڕنسى 2و3 ى كردووه‌و به‌شدارى وسه‌ركردایه‌تى چه‌ندین نه‌به‌ردو شه‌ڕى ده‌سته‌و یه‌خه‌ى كردووه، له‌شه‌ڕى سێ مانگه‌ى(قه‌یوان ماوه‌ت و چیاى كۆڕه‌نگ) ده‌ورى سه‌ره‌كى بینیوه و له‌لایه‌ن "مام جه‌لال"ه‌وه پیرۆزبایى خۆڕ‌اگرى و جه‌ربه‌زه‌یى لێكراوه ..به‌شدارى داستانى ڕزگارى و سه‌رپه‌رشتى قۆڵى(باڵغ) و (وڵاغلو)ى كردووه‌و له‌ته‌واوى شه‌ڕو نه‌به‌رده‌كانى مه‌ڵبه‌ندى سێ دا چالاكانه به‌شدارى كردووه ...
ساڵى(1988) له‌ئه‌نجامى ئه‌نفاله به‌دناوه‌كاندا له‌وساتانه‌ى كه كورد كه‌وتبووه به‌ر بارانى كیمیا و گیاندار وبێ گیان پێكه‌وه هه‌ڵده‌وه‌رین ، له‌و كاتانه‌ى هه‌مووشته‌كان بۆنى مه‌رگیان لێ ده‌هات و گونده رۆح سووكه‌كان ده‌خرانه پشتى ئیڤا سه‌ربازیه ڕه‌زاقورسه‌كانه‌وه و به‌ره‌وسه‌رابى لمى بیابانه‌كان به‌ڕێ ده‌كران .. ئا له‌وكاتانه شه‌هید "سمایل وه‌رتى" ده‌ورى فه‌رمانده‌یى ده‌بینى له‌شه‌ڕه هه‌ره‌سه‌خته‌كانى ( گه‌رومه‌نجه‌ڵ و هه‌ڵه‌موند و قۆپى مه‌ڕه‌كێوى )و له‌كشانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌وبه‌رى قه‌ندیل به‌شدارى داستانى(قه‌ندیل و كونه كۆترى)كرد تادوا ته‌قه‌ى تفه‌نگ نه‌یتوانى ڕوو له كوردستان وه‌رچه‌رخێنێ ،، به‌ڵــێ دوا فه‌رمانده بوو بره‌و ئێران كه‌وته‌ڕێ...
دیسانه‌وه له‌ژێر ڕۆشنایی بڕیارى سه‌ركردایه‌تى و زه‌روره‌تى ئه‌وساى شۆڕش به‌شێوه‌ى "اختفاْ "گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستانى ژێر چه‌پۆكى داگیر كه‌ران ، نمونه‌ى ده‌ورى اختفاكان بووه و چالاكى جوامێرانه‌ى نواندووه به‌تایبه‌ت له (زینى ئه‌ستێرۆكان) ...
له ڕاپه‌ڕینه مه‌زن و شكۆداره‌كه‌ى به‌هارى (1991)و لــــــه (5/3/1991)ڕۆڵى پێشڕه‌وانه و جوامێرانه‌ى بینى له ده‌رپه‌ڕاندنى به‌عس له‌شارى ڕانیه و ،، به بڕیارى "كۆسره ره‌سوڵ عه‌لی" و شه‌هید "حه‌سه‌ن كویستانى"دانرا بۆ میحوه‌رى شه‌قڵاوه و له‌ئازاد كردنى شارىقه‌ڵاومناره‌ى هه‌ولێر و كه‌ركوكى قودسى پیرۆزى كوردستانیشدا هه‌میشه هه‌رله‌ڕیزى پێشه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ت و ڕاپه‌ڕینه‌كاندا بوو ...
دواى ڕاپه‌ڕین كرا به فه‌رمانده‌ى به‌تالیۆنى 34ى هه‌ڵه‌موند ، دواتر كرا به‌فه‌رمانده‌ى هێزى 37ى كارۆخ تا ساڵى (1993) كه‌وا كرا به‌فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سنوور...له ڕاماڵینى گێره شێوێن و شه‌مشه‌مه كوێره‌كانى جه‌هل و نه‌زانین ، له‌وه‌ده‌رنانی عه‌قڵى چه‌قبه‌ستووى جاهیلیه‌ت ده‌ورێكى به‌رچاوى بینى ...
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌ڵۆ به‌رزه فڕه ، ئه‌م چیا كه‌ڵه‌گه‌ت و دارگوێزی عه‌شقه له ڕۆژى ( 2/5/1994) له‌هه‌وڵێكى ئاشتى خوازانه بۆ ڕێگرتن له هه‌ڵایسانى شه‌ڕی ناعادیلانه‌ى براكوژى ، له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌ستێكى چه‌په‌ڵى دوژمن به دیموكراسی وئازادى،دوژمن به ئارامى و ئه‌من وئاسایش،درایه به‌ر ڕێژنه‌ى گولله‌ى ڕق وكینه و بریندار كرا ،به‌ڵام له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى (22/5/1994) له نه‌خۆشخانه‌ى كۆمارى ژورى (عنایه مركزه) له‌شارى هه‌ولێر بۆ دواجار ماڵئاوایی له گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ى كرد و چاوه گه‌شه‌كانى لێكنا ...
شه‌هید به‌شدارى له‌م شه‌ڕانه‌ى خواره‌وه‌دا كردووه ::::
• ساڵى 1974 له شه‌ڕى گرده سماق به‌رامبه‌ر به ڕواندز .
• ساڵى 1977 له‌شه‌ڕى كۆڕێ و كانى شیلان و جدیده ، به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ سلێمان بیرێژى .
• ساڵى 1978 له شه‌ڕى ئاوه سپى له وه‌رتێ .
• ساڵى 1980 سوڵته‌ى وه‌رتێ و حافیز و ماویلیان .
• ساڵى 1982 چالاكانه به‌شدارى له‌شه‌ڕه‌كانى كوردستانى ڕۆژ هه‌ڵات كرد دژ به ڕژێمی ئێران .
• ساڵى 1983 به‌شدارى گرتنى بێتواته‌ى كرد .
• ساڵى 1985 له شه‌ڕى ماكۆك .
• ساڵى 1986 به‌شدارى كرد له‌شه‌ڕى به‌رگرى كردن له‌دۆڵى خۆشناوه‌تى و ناوچه‌ى وه‌رتێ .
• ساڵى 1987 له شه‌ڕى سێ مانگه‌ى قه‌یوان_ماوه‌ت ده‌ورى كاریگه‌رى بینى ، هه‌روه‌ها له‌شه‌ڕى كوڕه‌ك و چالاكیه‌كانى هه‌ریر و سیساوه‌و ..... ده‌ورى فه‌رمانده‌یی بینى .
هه‌رهه‌مان ساڵ واته ساڵى 1987 له زینه‌تیر ، ئالانه ، مێرگه سه‌ر و شاخى سۆر ڕوو به ڕووى دوژمنى سه‌رسه‌خت بۆ ته‌وه ، فه‌رمانده‌یی داستانى (سێ كانیان و كونه‌كۆتر )ى كردووه .
• ساڵى 1988 به‌شدارى كرد له داستانى ( ڕزگارى ) كه‌تیایدا 112 ڕه‌بایه‌ى دژمن گیراو ، هه‌هه‌مان ساڵ ده‌ورى سه‌ره‌كى و فه‌رمانده‌یی بینى له‌شه‌ڕى دۆڵى ئالانه .
• كۆتایی ساڵى 1988 ڕۆڵى سه‌ره‌كى بینی له شه‌ڕ و نه‌به‌رده‌كانی : گه‌رومه‌نجه‌ڵ و هه‌ڵه‌موند و گه‌ره‌وان و پێ بۆ و داستانى قه‌ندیل و كونه‌كۆتر .
• ساڵى 1989 به‌شدارى شه‌ڕى "سادر"ى كردووه .
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه ده‌یان جار بۆسه‌ى بۆ دوژمن داناوه‌ته‌وه و دۆزه‌خى مه‌رگى بۆ داخستوون.
• وه‌به‌شدار سه‌ره‌كی و كاریگه‌رى هه‌بوه له‌ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى ئازارى 91 وه دواى ڕاپه‌ڕین به‌شدارى له پاراستنی ده‌ست كه‌وته‌كانى ڕاپه‌ڕین كردووه ...
شه‌هید له‌ژیانى پێشمه‌رگایه‌تیدا چه‌ندین جار بریندار بووه له‌وانه ::
• ساڵى 1978 له "ئاوه‌سپى" بریندار بووه .
• ساڵى 1980 له گوندى "وه‌رتێ" بریندار بووه .
• ساڵى 1982 له شه‌ڕى "ماكۆك" بریندار بووه .
• ساڵى 1984 له "وه‌رتێ " زۆر به‌سىختى بریندار بووه .
• ساڵى 1985 له دۆڵى "پڵینگان" بریندار بووه.
• دواجار له ( 2/5/1994 ) له هه‌وڵێكى ئاشتیخوازانه‌دا بۆ ڕێگرتن له‌شه‌ڕى ناوخۆ به‌سه‌ختى بریندار كرا‌و له به‌ره‌به‌یانى ( 22/5/1994 ) ماڵئاوایی ئه‌به‌دى كرد .
شه‌هیدى فه‌رمانده ""سمایل وه‌رتى"" دوازده هه‌مین شه‌هیدى بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تى ، دوای خۆى شه‌ش كۆرپه‌ى چاوگه‌شى بۆ كوردستان جێ هێشتووه ..