فه‌یروز
ڕاچڵه‌كین-
له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا هه‌واڵی مردنی ئایكۆنی گۆرانی لوبنانی و عه‌ره‌بی" فه‌یروز" له‌نێوان لوبنانیه‌كان بڵاوبویه‌وه و ده‌وترا" فه‌یروز له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌یروت گیانی له‌ده‌ستدوه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م خانمه لوبنانیه هه‌واڵی مردنی به درۆ خستۆته‌وه و باسی له‌وه كردوه سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه ناڕاسته‌و و ساڵانه هه‌واڵی له‌م جۆره بڵاوده‌كرێته‌وه"
ئه‌م سه‌رچاوه نزیكه له فه‌یروز ی ته‌مه‌ن 84 ساڵ باسی له‌وه كردوه ئه‌م خانمه ته‌ندروستی وه‌ك ئاسنه و زۆر باشتره له ته‌ندروستی هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌م جۆره هه‌واڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
كۆتا ده‌ركه‌وتنی فه‌یروز مانگی 4 بووه ئه‌و كاته‌ی ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا نوێژ و نزای كردوه بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له په‌تای كۆرۆنا ڕزگاری بێت.