خوێندكار
ڕاچڵه‌كین-
ڤایرۆسی كۆرۆنا وایكرد چه‌ندین بواری داهێنان دروست ببێت، به‌تایبه‌ت له دوای په‌یڕه‌وكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له شاری "تاگویگ" له نزیك مانێلا خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌ی تایبه‌ت به زانستی ته‌كنه‌لۆجیا بیرۆكه‌یه‌كی جیاوازیان بۆ ده‌رچوونی خوێندكاره‌كانیان به‌كارهێناوه و ئه‌م ئاهه‌نگه ناونراوه"ئاهه‌نگی ده‌رچوونی سیبرانی" یان ئاهه‌نگی ده‌رچوون له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێت و ڕۆبۆت.
له‌ڕێی ڕۆبۆت و ئایپادێكه‌وه كه وێنه‌ی خوێندكاره‌كانی خراوه‌ته سه‌ر، ناوی خوێندكاره‌كان ده‌خوێندرێته‌وه بۆ ئه‌وه بچنه سه‌ر ته‌ختی شانۆ هه‌تا له‌لایه‌ن به‌پرسی به‌شه‌كه‌یانه‌وه بڕوانامه‌یان پێ بدرێت و ئه‌م په‌یمانگایه 179 خوێندكاری كچ و كوڕی هه‌یه.