ئێران؛ هەزار و 688 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

جیهان

27/05/2020     ژمارەی بینراو 284

راچڵەکین-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: لە ماوەی 24 کاتکۆدا هەزار و 688 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 56 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 كیانوش جیهانپوور. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند: تا ئێستا 141 هه‌زار و 591 كه‌س له‌ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و حەوت هەزار و  564 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا 111 هه‌زار 176 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاك بوونه‌ته‌وه‌.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن