توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتێكی عەرەبی بەرزدەبێتەوە

جیهان

27/05/2020     ژمارەی بینراو 251

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی سعودیە بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا زیاتر لە 1800 حاڵەتی نوێی توشبووانی كۆرۆنا تۆماركراوەو كۆی توشبووانیش لە 79 هەزار كەس نزیكدەبێتەوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، دوای تۆماركردنی هەزارو 815 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناو 14 حاڵەتی گیانلەدەستدان، كۆی توشبووان لەو وڵاتە ژمارەیان گەیشتە 78 هەزارو 541 كەس.

وەزارەتەكە ئاشكراشیكردووە، لە 24 كاتكۆی رابردوودا، 14 توشبووی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بۆ 425 كەس بەرزبووەتەوە.

مانگی رابردوودا، بەرپرسانی تەندروستی عەرەبستانی سعودیە، پێشبینییان كردبوو، ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان بۆ زیاتر لە 200 هەزار حاڵەت بەرزببێتەوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن