سه‌گ
ڕاچڵه‌كین-
سه‌گێكی به‌وه‌فا دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا له شاری ووهان بۆ ماوه‌ی 3 مانگ چاوه‌ڕێی خاوه‌نه‌كه‌ی كردوه كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه.
"شیاو باو" ته‌مه‌نی 7 ساڵه و له مانگی 2 ی ئه‌مساڵدا دوای توشبوونی خاوه‌نه‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆته نه‌خۆشخانه‌ی"تایكانگ" له ووهان به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌م سه‌گه دوای 5 ڕۆژ له توشبوونی به كۆڤید 19 گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌م سه‌گه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ چاوه‌ڕێی خاوه‌نه‌كه‌ی كردوه له نه‌خۆشخانه و كارمه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه خواردنیان پێداوه.
له 20 ی ئایار به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه‌كه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه ئه‌م سه‌گه بنێرێته جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به مانه‌وه‌ی سه‌گ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه سكاڵاكراوه كه سه‌گێك له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هه‌یه.