پیاوێك كه كۆتا هه‌ناسه‌كانی ژیانی له‌ژێر پێڵاوی پیاوێكی پۆلیس له ویلایه‌تی مینیسۆتا ده‌دات
ڕاچڵه‌كین-
چه‌ند چركه‌یه‌ك ڤیدیۆیی پیاوێك كه كۆتا هه‌ناسه‌كانی ژیانی له‌ژێر پێڵاوی پیاوێكی پۆلیس له ویلایه‌تی مینیسۆتا ده‌دات بۆته باسی ئه‌مه‌ریكیه‌كان و ئه‌م پیاوه پێش ئه‌وه‌ی بمرێت ده‌ڵێت" ناتوانم هه‌ناسه‌بده‌م"
ئه‌م پیاوه ڕه‌ش پێسته زۆر داوای یارمه‌تی ده‌كات له پۆلیسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بدات هه‌نایه بدات به‌ڵام بێ سوود بووه و دواتر مردوه.
جاكوب فرای حاكمی ویلایه‌تی " مینیسۆتا" ئاشكرای كردوه ئه‌و چوار پیاوه‌ی ئاسایش كه ئه‌م كاره‌یان كردوه له كاره‌كه‌یان وه‌ستێنراون و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كه كراوه، له گرته ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م پیاوه داوای یارمه‌تی ده‌كات و ده‌ڵێت" سكم ئازاری هه‌یه.. ملم ئازاری هه‌یه .. هه‌موو گیانم ئازاری هه‌یه" و ده‌نگی چه‌ند پیاده‌یه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا هه‌یه كه داوا ده‌كه‌ن پۆلیسه‌كان توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌و پیاوه كه‌مبكه‌نه‌وه كه ده‌ستگیراوه چونكه به‌رگه ناگرێت.
دادوه‌ر و چالاكوانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ " بن كرامب" ده‌ڵێت" قوربانیه‌كه ناوی جۆرج فلۆید ه و پێده‌چێت له 40 ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا بێت.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسه‌كان زانیویانه دۆخی ته‌ندروستی ئه‌م پیاوه باش نیه به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه به‌ڵام دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه و ڤیدیۆكه‌ی به‌ناوی" ناتوانم هه‌ناسه بده‌م" بڵاوكراوه‌ته‌وه.