ئەمریكا سزایەكی نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت

جیهان

27/05/2020     ژمارەی بینراو 290

راچڵەكین

ئیدارەی ئەمریكا لەچوارچێوەی سەپاندنی سزاكانی بەسەر ئێراندا، كۆتایی بە لێخۆشبوونی بۆ ئەو كۆمپانیایانە هێنا كە لە وێستگە ئەتۆمییەكانی ئێراندا كاردەكەن.

ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێكی بالای ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، واشنتۆن ئەو كۆمپانیا ئەوروپی و رووسی و چینییانەی ئاگادار كردووەتەوە كە لە وێستگەی ئەتۆمی ئاراك لە ئێراندا كاردەكەن، چیتر لێخۆشبوونیان بۆ ناكرێت و دەبێ دەست لەكارەكانیان هەڵبگرن. 

پێشتر ئەمریكا ئەو كۆمپانیا بیانییانەی لە سزاكان بەدەركردبوو كە لە وێستگەی ئەتۆمیی ئاراك لە ئێران كاردەكەن، بەڵام بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكەی واشنتۆن، لەمەودوا هەر كۆمپانیایەك لەو وێستگە ئەتۆمییە كاربكەن، سزایان بەسەردا دەسەپێندرێت.

هاوكات ئەمریكا بڕیاریدا ماوەی 3 مانگ لێخۆشبوون بۆ ئەو كۆمپانیا بیانییانە درێژبكاتەوە، كە لە وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر لە ئێران كاردەكەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن