نوێترین ئاماری توشبووانی كۆرۆنا لە جیهان بڵاودەكرێتەوە

جیهان

28/05/2020     ژمارەی بینراو 385

راچڵەكین

بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان، ژمارەی توشبووان گەیشتە زیاتر لە 5 ملیۆن و 833 هەزار كەس، هاوكات 358 هەزارو 424 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ماڵپەری "Worldometer" كە‌ پشت بە تازەترین ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبەستێت لە جیهاندا، تا ئێستا پێنج ملیۆن و 833 هەزار و 763 كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون، هاوكات 358 هەزار و 424 كەس بە هۆی تووشبوونیان بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و، تا ئێستاش دوو ملیۆن و 526 هەزار و 872 توشبووی پەتاكە بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە.

بە پێی ئامارەكان، ئەمریكا لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهان دێت، كە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تێدا تۆماركراوە، تا ئێستا یەك ملیۆن و 750 هەزار و 377 حاڵەتی تووشبوون‌ و 102 هەزار و 293 حاڵەتی گیانلەدەستدانی تێدا تۆماركراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن