بەریتانیا رێکارەکانی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە

جیهان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 312

راچڵەکین-

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە رێوشوێنەکان و رێکارەکانی کۆرۆنا کەمدەکەنەوە و قۆناغ بە قۆناغ خوێندنگاکان دەکەنەوە.

بۆریس جۆنسن، رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە قۆناغ بە قۆناغ خوێندگاکان دەکرێنەوە، هاوکات کۆمپانیا بازرگانییەکان و پێشانگاکانی ئوتومبێل لە ڕۆژی دووشەممەوە دەتوانن دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات، ئەم گۆڕانکارییانەی ئێستا دەکرێن هەنگاوی بچووکن، بۆیە بەردەوامدەبن لە کەمکردنەوەی رێکارەکان، بەڵام لە چوارچێوەی پابەندبوون بە رێنماییە خۆپارێزییەکان.

بەریتانیا دووەمین وڵاتی جیهانە کە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن