راچڵەکین-
رۆژ بەڕۆژ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی بەرازیلدا زیاتر دەبێت، لە ماوەی ٢٤ کاتکۆدا ٢٦ هەزار و ٤١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکرا.
وەزارەتی تەندروستیی بەڕازیل رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتکۆدا، ٢٦ هەزار و ٤١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە، ٤٣٨ هەزار و ٢٣٨ حاڵەت.
هەروەها، هەر لەو ماوەیەدا هەزار و ١٥٦ کەسی دیکە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و گەیشتووەتە، ٢٦ هەزار و ٧٥٤ کەس.
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometer"، بەڕازیل لەڕووی زۆری ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ریزبەندی یەکەمی ئەمریکای لاتین و دووەمی جیهاندایە.