راچڵەکین-
سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی تایبەت بە هەڵگرتنی ئەو بابەتانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، واژۆ کرد.
دۆناڵد ترەمپ، لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سپی، بڕیارێکی تایبەت بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی واژۆ کرد و بە پێی ئەو بڕیارە، ئەو کۆمپانیایانەی خاوەن تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن بەرپرسیار دەبن لەو بابەتانەی بەکارهێنەرانیان بڵاویان دەکەنەوە.
ترەمپ سەبارەت بە سڕینەوەی هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەکرد: "ئەگەر لەم وڵاتەدا، راگەیاندنێکی دادپەروەرانەتر هەبووایە، بەخۆشحاڵییەوە هەژمارەکەم دادەخست، بەڵام لەبەر ئەوەی راگەیاندن نادادپەروەرە، من لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەیوەندی دەکەم بە زۆر کەسەوە".
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند:" لەگەڵ پارێزەرەکانی لە گفتوگۆدایە بۆ داخستنی کۆمپانیای تویتەر و ئەگەر بتوانێت دایدەخات".