راچڵەکین-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند: لە ماوەی 24 کاتکۆدا دوو هەزار و 819 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون و 50 تووشبووی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.
كیانوش جیهانپوور، ئەمڕۆ هەینی 29-5-2020 رایگه‌یاند: تا ئێستا 146 هەزار و 668 كەس له‌ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و حەوت هەزار و 677 كەس به‌هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا زیاتر لە114 هەزار تووشبووی ڤایرۆسەکە چاك بوونه‌ته‌وه و باری تەندروستی دوو هەزار و 547 تووشبوو ناجێگیرە.