ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە روسیا ٣٨٧ هەزاری تێپەڕاند

جیهان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 246

راچڵەکین-

ناوەندی رێگریکردن و کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا رایگەیاند، -لە ماوەی ٢٤ کاتکۆی رابردوودا، هەشت هەزار و ٥٧٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تۆمارکراون.

ناوەندەکە لە راگەیەندراوێکدا  ئاماژەی بەوەکردووە، هەشت هەزار و ٥٧٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی کەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە، ٣٨٧ هەزار و ٦٢٣کەس.

بە پێی ئامارەکان، هەر لەو ماوەیەدا، ۲۳۲ کەسی دیکەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە، چوار هەزار و ٣٧٤ کەس.

لە سەرتاسەری رووسیادا، تا ئێستا ١٥٩ هەزار و ٢٥٧ کەس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن