بەتەمەنترین پیاوی جیهان كۆچی دوایی كرد

جیهان

29/05/2020     ژمارەی بینراو 445

راچڵەكین

هاوڵاتییەكی بەریتانی كە وەك بەتەمەنترین پیاوی جیهان ناسراوە، لە تەمەنی 112 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ماڵپەڕی BBC، بڵاویكردەوە، بۆب ویتۆن، ئەو هاوڵاتییە بەریتانییەی كە بە تەمەنترین پیاوی جیهان بوو، رۆژی پێنجشەممە 28-5-2020، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.

هاوڵاتییەكە لەدایكبووی 29-3-1908 بوو، بەوتەی كەسوكارەكەی، دوێنێ لەكاتی خەوتنیدا بەهۆی كاریگەریی نەخۆشخییەكەی، كە دووچاری شێرپەنجە ببوو، كۆچی دوایی كرد و لە زێدی خۆی لە شاری هال لە رۆژهەڵاتی یۆركشایر، بەخاكسپێردرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن