دارستانه‌كانی زنجیره چیای زاگرۆس سوتاون
ڕاچڵه‌كین-
ئاگر له سه‌دان هێكتاری دارستانه‌كانی چیای زاگرۆس كه‌وتۆته‌وه كه ڕوبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌وێته 5 هه‌رێمی ڕۆژئاوا و باشووری ئێران و هه‌تا ئێستاوه‌ره‌ر و زیانه‌كان مه‌زه‌نده نه‌كراون.
به‌هۆی ئه‌م ئاگره‌وه چه‌ندین دره‌ختی به‌ڕووی كۆن له هه‌رێمی ئیلام و كرمانشا و كه‌هكیلۆیه و بویر ئه‌حمه‌دوبوشه‌هر و هه‌رمزغان سوتاوون و چه‌ندین باڵنده به ئاگری ئه‌م دارستانه سوتاون و له‌ناوچوون.
چالاكوانه‌كانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆیی ساته وه‌ختی سوتانی دارستانه‌كانی چیای زاگرۆسیان بڵاوكردۆته‌وه وكۆمه‌ڵه‌ی پارێزه‌رانی ژینگه بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌رپرسانی ناوچه‌كه تۆماربكه‌ن كه كه‌موكورتیان نواندوه له كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه.