یوسرا
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" یوسرا" له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا ئاشكرای كردوه یه‌كه‌م كار كه ده‌یكات دوای كۆتای هاتنی په‌تای كۆرۆنا ماچكردنی هاوڕێكانیه‌تی و باوه‌ڕیشی به‌وه هه‌یه زوو بێت یان دره‌نگ ئه‌م په‌تایه كۆتای دێت.
سه‌باره‌ت به كاركردنی له درامای" خیانه عهد" ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" هیچكات به‌هۆی كۆرۆناوه بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه ده‌ست له ڕۆڵبینین و كاره‌كه‌م له‌م درامایه‌دا هه‌ڵبگرم چونكه هونه‌رمه‌ند وه‌ك كارمه‌ندی بانك یان خاوه‌نی سه‌مونخانه وایه و ناكرێت كه‌ی بته‌وێت له كاره‌كه‌ت بوه‌ستیت چونكه به‌هۆی تۆوه نانی چه‌ندین كه‌سی دیكه ده‌بڕدرێت"
یوسرا ده‌شڵێت" كۆرۆنا ترسی له دڵی هه‌موماندا دروست كردوه و چه‌ندین هاوڕێم هه‌بووه له ئینگلته‌را توشبوون به‌ڵام دۆخه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه"