نرخی دراو بەرزبوەوە

ئابوری

31/05/2020     ژمارەی بینراو 777

راچڵەكین-

نرخی 100دۆلار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بە 123 هەزار و 500 دیناری عیراقییە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی شەممە نرخی دراو 123 هەزار دیناری عیراقی بوو.

حاجی کامەران عەلی، خاوەنی نووسینگەی هێرۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە راچڵەکین-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 31-5-2020 نرخی دراوەكان لەشاری سلێمانی بەمشێوەیە مامەڵەیان پێوەكراوە:

100دۆلار بە 123هەزار و 500 دیناری عیراقییە.

100یۆرۆ بە 134هەزار و 500دیناری عیراقییە.

100پاوەن بە 150هەزار دیناری عیراقیە.

100دۆلار بەرامبەر 670 لیرەی تورکییە.

100دۆلار بەرامبەر 1ملیۆن و 710 هەزار تمەنی ئێرانییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن