مێسی: گۆڕانکارییەکی گەورە روودەدات

وەرزش

31/05/2020     ژمارەی بینراو 330

راچڵەکین- سپۆرت

 

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە دەڵێت: تۆپی پێ دوای نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەرگیز وەکو جاران نابێت و بۆ هەمیشە دەگۆڕێت.

 

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئیل پایس، مێسی وتی: "زۆرێک لە ئێمە هێشتا لە گومانداین لەوەی جیهان بەرەو کوێ دەچێت دوای ئەو هەموو شتەی روویدا. پێم وابێ ئەم قەیرانە زۆر شتی نەرێنی تێدایە، بەڵام لەهەموو خراپتر ئەوەیە ئازیزانت لەدەست بدەیت، ئەمەش شتێکە منی بێزار کردووە".

 

دەشڵێت: "تۆپی پێش وەکو هەموو شتێکی تر، بۆ هەتاهەتایە بەهۆی ئەم قەیرانەوە دەگۆڕێت".

 

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە رۆژی ١١ی حوزەیران یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا دەستپێ بکاتەوە، مێسیش دەڵێت حەزو ئارەزوومان بۆ بردنەوە هێشتا وەکو جارانە.

 

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن