منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن دوو گه‌نجه‌وه گاڵته‌ی پێ ده‌كرێت و سه‌گێكی هاری تێبه‌ر ده‌درێت وایكردوه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بێته ده‌نگ.
له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی میسر هاتۆته ده‌نگ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕێگه نادات مافی هیچ خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌ت بفه‌وتێت و سوكایه‌تیان پێوه بكرێت نه به‌زمان و نه به جه‌سته و نه له ڕووی ده‌رونیه‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردوه ڕوبه‌ڕوی توندترین سزا ده‌كرێنه‌وه.