یاریه‌كانی كات به‌سه‌ر بردن
ڕاچڵه‌كین-
دوای ئه‌وه‌ی له وڵاتی ژاپۆن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ لابرا كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی نوێیان بڵاوكردۆته‌وه بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه شوێنه گشتیه‌كان و مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه.
یه‌كێك له‌و ڕێنماییه نوێیانه هاوار نه‌كردنه له شوێنی یاریه‌كانی كات به‌سه‌ر بردن له‌كاتێكدا له دۆخی ئاسایی‌دا ئه‌م ڕه‌فتاره بێ كێشه‌یه.
هاوكات ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه به‌هۆی سروشتی كاره‌كه‌یانه‌وه ناتوانن ده‌مامك به‌كاربهێنن ده‌بێت له دووری 1 مه‌تر له سه‌ردانكه‌ره‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.