مێو
ڕاچڵهكین-
مێو ڕووەکێکی بەرهەم داری سەرەکیە پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت بۆ پاراستنی لە نەخۆشی دۆکە (بیاض الدقیقی)ئەم نەخۆشییە یەکیکە لە سەرەکی ترین و زۆرترین دەرد کەتوشی مێو دەبیت ساڵانە چەندین ملیۆن دینار زەردو زیان بەجوتیاران دەگەیەنێت بۆ یە لەپیناو پاراستنی مێوەکانتان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن .
ڕێگای میکانیکی :
1- لەدوای دانان وتەواو بونی بەر (بەرسیلە) پێویستە لقە زیادو لاوەکیەکان کورت بکرینەوە لە (٢٠سم بۆ ٥٠سم ) ئەمەش بەپێی جۆری مێوەکە دەگۆڕێت.
2- ئاودان کەم بکرێتەوە یاخود نەکریت لەسەرەتاوە تاوەکو سەرەتای مانگی حوزەیران ئەمەش بەپێی جۆری خاک و ئاوو هەواکەی دەگۆریت.
3-لەدوای قۆناغی بەردانان (بەرسیلە) پێویستە کەلینی هەوایی دروست بکەی واتە ئاڵوگۆڕی هەوا هەبیت لەناوەوە بۆ دەرەوە .
4- دەوروبەری مێوەکە وشک بیت وە ئەگەر جۆگەی لێوە نزیک بوو پێویستە جۆگەکەی لێ دور بخریتەوە.
5- بهكارهێنانی قڕكهری مێرووی بهشێوهی بەرز یان سوتینەر لەسەرەتادا وەکو ئایکۆن و پیکهاتەکانی کلۆرو پیرفۆس.
-ڕێگرە کیمیاویەکان
بەکار هێنانی قرکەری کەرو کوژ کەلەباشترینیان ئەمانەن کەلەسەرەتای دەرکردنی بەر واتا لیکردنەوەی یەکەم گەڵا مێو بەکار بهینریت بە تێكهڵكردنی دوو قڕكهری وەکو دیفکونازول و کبریت مایکرۆنی شل.
دیفکونازول ١٠سیسی /سم/٢٠لتر ئاو
کبریت مایکرو شل ٢٥سیس /٢٠لتر ئاو
بۆماوەی ٤ جار هەر ١٠ ڕۆژ جاریک دەرمان بکرێت.
س: نۆرینگەی کشتوکاڵی هەرتەل