نرخی دۆلار بەرزبووەوە

ئابوری

01/06/2020     ژمارەی بینراو 819

راچڵەكین-

نرخی 100دۆلار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان بە 124 هەزار دیناری عیراقییە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنی یەکشەممە نرخی دراو 123 هەزار و 500دیناری عیراقی بوو.

حاجی کامەران عەلی، خاوەنی نووسینگەی هێرۆ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی بە راچڵەکین-ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2020 نرخی دراوەكان لەشاری سلێمانی بەمشێوەیە مامەڵەیان پێوەكراوە:

100دۆلار بە 124هەزار دیناری عیراقییە.

100یۆرۆ بە 133هەزار و 750 دیناری عیراقییە.

100پاوەن بە 150هەزار دیناری عیراقیە.

100دۆلار بەرامبەر 675 لیرەی تورکییە.

100دۆلار بەرامبەر 1ملیۆن و 710 هەزار تمەنی ئێرانییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن