پارچه‌یه‌ك نانی كه‌ڕواوی
ڕاچڵه‌كین-
دكتۆره یلینا مۆتۆڤا پسپۆڕی بواری خۆراك له ڕوسیا باس له‌وه ده‌كات خواردنی خۆراكی كه‌ڕواوی ده‌بێته هۆی توشبوون به هه‌ستاری و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌شڵێت" هیچ ڕێگه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو نییه وه‌ك لێنان و چاره‌سه‌ری ته‌كنه‌لۆجی بۆ كه‌ڕوو چونكه هه‌تا گه‌رمكردن له 100 پله‌ی سه‌دی و زیاتر كه‌ڕوو شی نابێته‌وه و ده‌مێنێت وسه‌باره‌ت به زیانه‌كانی خواردنی نانی كه‌ڕواوی دكتۆره یلینا هۆشداری ده‌دات كه خواردنی میوه و نان و هه‌ر خۆراكێك كه كه‌ڕوی پێوه بێت ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری یان گرفت له هه‌ناسه‌دان.
باشتر وایه هه‌ر خواردنێك كه‌ڕووی به‌سه‌ره‌وه بوو فڕێ بدرێت، كه‌ڕوو زۆر به خێرای له‌نێوان میوه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه.