ده‌م
ڕاچڵه‌كین-
ڤیتامین" D" یارمه‌تی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ده‌دات و ئێسكه‌كان به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تیده‌دات گه‌شه بكات، به‌ڵام زۆربوونی ڕێژه‌ی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتیمانی له به‌ریتانیا له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه له كۆتای مانگی 3 هه‌تا مانگی 9 به به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر له‌ش بڕی پێویست له ڤیتامین دی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌و كاته‌ی بڕی ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا بگاته 200 نانۆگرام/ملل و به‌ره‌و سه‌ره‌وه ئه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی ئه‌م ڤیتامینه له‌سه‌ر له‌ش ده‌رده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌ی كالسیۆم له خوێندا زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و له‌كاتی خواردنی خۆراكدا مرۆڤ هه‌ست به تامی كانزا ده‌كات له ده‌میدا.
به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كالسیۆم له له‌شدا ده‌بێته هۆی سست بوونی گورچیله و له‌ده‌ستدانی هۆش و تێكچونی مه‌ترسیداری دڵ كه هه‌ڕه‌شه له ژیانی كه‌سه‌كه ده‌كات، خاوێن بوونه‌وه‌ی له‌ش له بڕێكی زۆر ڤیتامین دی پێویستی به چه‌ند مانگێك هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی كۆلیستڕۆڵ یان سه‌رئێشه‌ی توند ده‌خۆن ناتوانن ڤیتامین دی بخۆن وه‌ك ته‌واوكه‌ری خۆراكی و باشتریش وایه پێش به‌كارهێنانی ڤیتامین دی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.