شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان
ڕاچڵه‌كین-
نیشانه باوه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان قورسی هه‌ناسه‌دان و ئازاری سه‌ر و سنگه به به‌رده‌وامی، له‌كاتی دره‌نگ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ئه‌گه‌ری هه‌یه وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی سییه‌كان زۆر زیاتر له ئاسایی زیاد بكات و به‌مه‌ش ژیانی كه‌سی توشبوو ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان به یه‌كێك له جۆره مه‌ترسیداره‌كانی شێرپه‌نجه داده‌نرێت كه ده‌ستنیشانكردنی ئاسان نییه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كه له چه‌ندین به‌شی جه‌سته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه گه‌یشته ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئاوسانی ڕوخسار و مل و كۆكه‌ی نائاسایی و اوسانی په‌نجه‌كانی ده‌ست و پێ.
پێگه‌ی Express Health له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه تیایدا هاتووه" زۆرینه‌ی توشبووان به‌م شێرپه‌نجه‌یه له سه‌ره‌تاوه هه‌ست به هیچ نیشانه‌یه‌كی توشبوون ناكه‌ن"
كۆكه‌ی به‌رده‌وام و چاك نه‌بوونه‌وه و هه‌بوونی خوێن یان په‌ڵغه‌می زه‌رد به كۆكه‌وه له‌و نیشانانه‌ن كه پێویسته نه‌خۆش زۆر لێیان به ئاگا بێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاوسانی ڕوخسار و مل و په‌نجه‌كانی له‌گه‌ڵدا بێت و جگه له‌وه‌ش نه‌خۆش به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كێشی كه‌مده‌كات بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو و ڕه‌نگی پێست و ناو چاویان زه‌رد ده‌بێت.