راچڵەکین- سپۆرت
رۆناڵدۆی ئەفسانەی تۆپی پێی بەرازیلی، ناوی باشترین پێنج یاریزانی جیهانی ئاشکراکرد و ناوی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە لیستەکەیدا نابینرێت.
لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ASی ئیسپانی، دیاردە لەبارەی باشترین یاریزانەوە دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە مێسی، ئەو ژمارە یەکە، ئەو بەهرەمەندە و ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی کەمان پێویست ئەبێت تا یاریزانێکی هاوشێوەی ئەو دوبارە بێتەوە".
وتیشی: "هەروەها حەزم لە یاریکردنی محەمەد سەڵاح و نەیمار و هازارد و بەدڵنیاییەوە ممباپێش هەیە".