راچڵەکین- سپۆرت
لیۆنێل مێسی، کاپتنی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بڕیاریدا لایەنی کەم تا وەرزێکی تر لە یانە کەتەلۆنییەکە بمێنێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی گۆڵ، مێسی لە ساڵی ٢٠١٧ کاتێک گرێبەستەکەی نوێکردووەتە، مەرجێکی داناوە ئەویش ئەوەیە لە دواین وەرزی گرێبەستەکەیدا بە ئارەزووی خۆی هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت بەبێ بەرامبەر یانەکە جێبهێڵێت یان بڕیاری مانەوە بدات. بەڵام پێویستە پێش رۆژی ١ی مانگی شەش ئیدارەی بارسا لە بڕیارەکەی ئاگادار بکاتەوە.
گۆڵ ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەمڕۆ کە دواین مۆڵەتی مێسی بووە بۆ بڕیاردان، مانەوەی هەڵبژاردووە لە بارسا و لایەنی کەم تا وەرزێکی تریش درێسی یانەکەی دەپۆشێت.