مستەفا كازمی گەیشتە كەركوك

عێراق

02/06/2020     ژمارەی بینراو 334

راچڵەكین-

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەسەردانێكی رانەگەیەندراو گەیشتە شاری كەركوك.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەفڕۆكەیەكی سەربازی و جلوبەرگی سەربازییەوە گەیشتە فڕۆكەخانەی كەركوك.

بەگوێرەی زانیارییەكان، سەردانەكەی كازمی بۆ كەركوك بۆ ئاگاداربوون و سەرپەرشتیكردنی ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیەیە كەلە باشوری خۆرئاوای كەركوك دژی گروپە چەكدارەكان ئەنجامدەدرێت.

سەردانەكە لەكاتێكدا دێت كە ئەمڕۆ سێشەممە قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنی " پاڵەوانانی عیراق" لەناوچەكانی نێوان هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و كەركوك دژی گروپە چەكدارییەكان بەتایبەت چەكدارانی داعش دەستیپێكرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن