نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

ئابوری

02/06/2020     ژمارەی بینراو 759

راچڵەکین-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2-6-2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی.

لەئێستادا نرخی بەرمێل نەوتی خاوی برێنت بە 39 دۆلارو 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە 36 دۆلار و 46سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

مانگی نیسانی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس لەبازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستیان تۆماركرد بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لەخوار 20 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكراو خاوی تەكساس-یش گەیشتە -39 دۆلار.

شارەزایانی ئابوریش هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتیان بۆ گرێبەستەكانی فرۆشیاران گەڕاندەوە كە پێویست بوو خاوەنەكەی پێش 21-4 بڕی ئەو نەوتە وەربگرێت كە پێشتر كڕیویەتی لەكاتێكدا سەرجەم كۆگاكانی نەوت پڕبوون، ئەوەش وایكرد بازرگانان هەولێ ئەوەبدەن بەپەلە ئەو نەوتەی كڕیویانە بیفرۆشنەوە، لەبەرئەوەی بەهۆی نەبوونی شوێنی عەمباركردنەوە، بەهای ئەو نەوتەی كڕیبوویان زۆر دەكەوت لەسەریان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن