داواكاری گشتی هەرێم هۆشداری دەدات

کوردستان

02/06/2020     ژمارەی بینراو 363

راچڵەكین-

سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی رایدەگەیەنێت، هەموو ئەو كەس و لایەنانە سزادەدرێن كە دەڵێن ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە یان هاوڵاتیان لە پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی سارد دەكەنەوە.
 
دادوەر پشتیوان سمكۆ، وتەبێژی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی رایگەیاند:"هەركەسێك بەپێچەوانەی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا قسە بكات یان بانگەشەی ئەوە بكات كە ڤایرۆسی كۆرۆنا نییە، رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر".
 
 وتەبێژی داواكاری گشتی ئاماژەی بەوەدا:" رێكارەكان بەپێی جۆری بانگەشەكە دەبن. ئەو كەسەی چ لە رێگەی راگەیاندنەكان یان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان یان بە هەر رێگەیەكی دیكە هانی خەڵك بدات لە دژی بڕیارەكانی حكومەت و رێكارەكانی خۆپارێزیی هاونیشتمانییان، بەپێی یاسا سزا دەدرێت". وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
دادوەر پشتیوان سمكۆ، لەبارەی سزاكانیشەوە ئەوەی خستەڕوو، "سزاكانیش چەندین جۆرن، لەوانە پێبژاردنی ماددی بە چەندین ملیۆن دینار و بەندكردنیشی بۆ ماوەی شەش مانگ تا پێنج ساڵ تێدا دەبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن