نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی ئایار دیاریكرا

کوردستان

02/06/2020     ژمارەی بینراو 776

راچڵەكین-

قائیمقامییەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئایار لەنێوان چوار هەزار بۆ چوار هەزارو 500 دینار دەبێت.

 قائیمقامییەتی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 2-6-2020 بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:" بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتكۆیەك ئەمپێری مۆلیدە بە (32.5) سی و دو دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كەبە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (120) بۆ (135) كاتكۆ كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان چوار هەزار بۆ چوار هەزار و (500) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاوازە."

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی شەش، ئەوە خراوەتەڕوو:" هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن و، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن