عەدنان عوسمان: پشتیوانی لە ناڕەزایەتی خەڵك دەكەین

کوردستان

02/06/2020     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین- 

سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: پشتگیری لە ناڕەزایەتی خەڵك دەكەین و داوا دەكەین حكومەت بە خێرای كار لە سەر داخوازیەكان و فەراهەمكردنی ڕێوشوێنی ژیانی خەڵك بكات.

عەدنان عوسمان سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن رایگەیاند؛ ئەوان لەگەڵ جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكانن،بەڵام پشتگیریش لە ناڕەزایەتی  مەدەنیانەی خەڵك دەكەن لە پێناو ژیان و گوزەرانیاندا، وەك بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ داخوازی ڕەوای خەڵك و كاسبكار و دوكاندارانن، ئەگەر حكومەت دەربەستی ژیانی خەڵك نەبێت، خەڵك پێویستی بەوەیە بژی، بۆیە دەبێت ئاسانكاری بكرێت.

عەدنان عوسمان ڕاشیگەیاند، بە ئەزموونی وڵاتان دەركەوتوە پێویستە رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكرێت،بەڵام لەهەمانكاتدا پێویستە بیر لە ژیانی خەڵكیش بكرێتەوە.

داواشی لە هاوڵاتیان كرد زیاتر خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تاك پارێزییەكان بن بۆ ئەوەی سەلامەت بن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن