میكانیزمێك بۆ دابینكردنی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی عێراق بەبێ پاشەكەوت دەدۆزرێتەوە

عێراق

02/06/2020     ژمارەی بینراو 397

راچڵەكین

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: حكومەت دەتوانێت لەرێی راكێشانی 11 ملیار دۆلار لە یەدەگی بانكی ناوەندی، مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین و پاشەكەوتكردن، دابین بكات.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە ماڵپەڕی بغداد الیوم-ی راگەیاندووە، حكومەت دەتوانێت بەبێ گرفت مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران بەتەواوی دابین بكات بەبێ هیچ لێبڕین و پاشەكەوتكردنێك.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەكرد، حكومەت بۆ دابینكردنی مووچەی تەواوی فەرمانبەران، بڕی 11 ملیار دۆلار لە یەدەگەی بانكی ناوەندیی رابكێشێت، بەو جۆرەش هیچ گرفتێكی لە دابینكردنی مووچەی ئەمساڵ بۆ دروستنابێت.

بەوتەی جەمال كۆچەر، ئاژانسی پۆلێنكردنی جیهانی، یەدەگی بانكی ناوەندیی عێراقی لە پێگەی ناوەندەوە بۆ باش پۆلێنكردووە، بەو پێیەش یەدەگی بانكی ناوەندی لە ئاستێكی باشدایە، كە حكومەت دەتوانێت بڕێكی پارەی بۆ دابینكردنی مووچە لێ رابكێشێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن