كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوە

عێراق

02/06/2020     ژمارەی بینراو 521

راچڵەكین

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رێككەوتن لەگەڵ سەرۆكی كوتلەكان و لیژنەكانی پەرلەمان، بڕیاریدا بە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان و پەسەندكردنی یاساو بڕیارەكان.

ئەمڕۆ 2-6-2020، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی كوتلەكان و لیژنەكانی پەرلەمان كۆبوویەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، لە كۆبوونەوەكەدا دەستەی سەرۆكایەتی و سەرۆك كوتلەكانی پەرلەمان، رێككەوتن لەسەر دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندكردنی پرۆژەیاساكان و دەركردنی بڕیارەكانی پەیوەست بە كاروباری هاوڵاتیان.

 

هەر لەو بارەیەوە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، رایگەیاند سبەینێ 3-6-2020، دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی دەكرێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی 2020. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن