پارێزگاری سلێمانی: سبەی ژیان ئاسایی دەكرێتەوە

کوردستان

02/06/2020     ژمارەی بینراو 494

راچڵەكین

پارێزگاری سلێمانی بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ دەدات و ڕایدەگەیەنێت: سبەی ئێوارە سەرجەم سێكتەرەكان دەكرێنەوە و ژیان ئاسایی دەكەینەوە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، بە میدیای فەرمی گۆڕانی راگەیاندووە، سبەینێ 3-6-2020 لە كاتكۆ 6ی ئێوارەوە، ژیان ئاسایی دەكرێتەوەو قەدەغەی هاتووچۆش هەڵدەگیرێت.

وتیشی:" جگە لە ئاسایكردنەوەی ژیان، لەدوای ئەو ٧٢ كاتكۆیەی دانرابوو بۆ مەرزی باشماخ، دوای ئەو وادەیە مەرزەكە دەكرێتەوە.

لەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە قەدەغەكردنی هاتووچۆی تەواو تا رۆژی 6ی ئەم مانگە، ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی وەزیرانی تەندروستی و ناوخۆ و پارێزگارەكان، دەسەڵات درا بە پارێزگارەكان بۆئەوەی ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن