عێراق ژمارەیەكی پێوانەیی لە توشبووانی كۆرۆنا تۆمار دەكات

عێراق

02/06/2020     ژمارەی بینراو 714

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبوونی 519 كەسی دیكە بە كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی 20 توشبووی ڤایرۆسەكە رادەگەیەنێت، كە زۆرترین رێژەیە لەماوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە لەماوەی یەك رۆژدا لەو وڵاتە تۆماركرابێت.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، 519 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، كە 350 حاڵەت بە تەنها لەشاری بەغدا بووە.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكە، هەر لەو ماوەیەدا 20 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، كە 15 حاڵەت لە بەغدا، دوو حاڵەت لە بابل، دوو حاڵەت لە واست و حاڵەتێكیش لە موسەننا تۆماركراوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 7 هەزار و 387 تووشبوو، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 508 كەس چاكبوونەتەوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 235 كەس بەرزبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن