رجا‌ء جداوی
ڕاچڵه‌كین-
نوێترین ڤیدیۆیی ده‌نگی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "رجا‌ء جداوی" بڵاوبویه‌وه و دوای ئه‌وه‌ی له 24 ی مانگی 5 ه‌وه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا به‌هۆی خاپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
ئه‌م خانمه له ڤیدیۆكه‌دا باس له‌وه ده‌كات ناتوانێت باش قسه بكات و سوپاسی خودا ده‌كات بۆ هه‌مو شتێك و داوا له هاوڵاتیان ده‌كات خۆیان بپارێزن.
رجا‌ء جداوی داوا له هاوڵاتیانی میسر ده‌كات خۆپارێزی بكه‌ن چونكه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی توشبووان ئه‌وه‌نده زیاد بكات ئه‌وه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان توانای ئه‌وه‌ی نامێنێت وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش بكات.