سیتی " بەتوندی" سزادرا

وەرزش

15/02/2020     ژمارەی بینراو 411

پیب گواردیۆلا- راهێنەری تیمی تۆپی پێی مانچیستەر سیتی

راچڵەكین-

یانەی مانچستەرستی ئینگلیزی بۆ دوو وەرز لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بێبەشكراو بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆش سزای دارایی درا.

 یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، یانەی مانچێستەر سێتی بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەشداریكردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو سزای پێبژاردنی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ سزادرا بەهۆی پێشێلكردنی یاساكانی یوفاوه. 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هۆكاری سزادانەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە یانە ئینگلیزیەكە كاروباری دارایی یانەكانی ئەوروپای پێشێلكردووە.

وەك لەسزاكەدا هاتووە، مانچێستەر سیتی ئەمساڵ لە خولەكە بەردەوام دەبێت بەڵام لە وەرزی داهاتوو ناتوانێت بەشداری بكات و لە ئەگەری بەدەستهێنانی چوار پلەی پێشەوەی خولی ئینگلتەراش كورسی پێنجەم شوێنی دەگرێتەوە .

 مانچستەر سیتی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارەكەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا تووشی شۆكی نەكردوون. ئاماژەی بەوەشكردووە سكاڵا تۆماردەكەن بە مەبەستی چاوخشاندنەوە بە بڕیارەكەدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن