مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و پلە تایبەتەكان كەمكرایەوە

عێراق

02/06/2020     ژمارەی بینراو 524

راچڵەكین

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی مووچەی سێ سەرۆكایەتییەكەو پلە تایبەتەكان، مووچەی بندیوارەكانیشی بڕی.

مستەفا كازمی لە جیروەیەكدا كە بەزمانی كوردی بڵاویكردووەتەوە، نوسیویەتی: رێگە نادەین چارەسەركردنی قەیرانی دارایی لەسەر حسابی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی بێت، بەڵكو بڕیارمانداوە مووچە سێ سەرۆكایەتییەكە و پلە تایبەت و باڵاكان كەمبكەینەوە.

سەرۆكی حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد كە لەچوارچێوەی پلانەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی، بڕیاریانداوە دوو مووچەیی و مووچە وەهمییەكان رابگرن و خەرجییە گشتییەكانیش كەمبكەنەوە.   


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن