عێراق ژمارەی باڵیۆزخانەكانی كەمدەكاتەوە

عێراق

02/06/2020     ژمارەی بینراو 321

راچڵەكین

حكومەتی عێراق كار بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی باڵیۆزخانەو نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكانی لە وڵاتانی جیهان دەكات، لیژنەی پیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە، پلانێكیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكردووە.

ئیقبال عەبدولحوسەین ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لیژنەكەیان پلانێكی بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی باڵیۆزخانەو نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكانی عێراق ئامادەكردووەو لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە گفتوگۆیان لەسەر كردووە، بۆئەوەی بەشێك لەو باڵیۆزخانانە دابخەن كە بایەخێكی ئەوتۆی دیبلۆماسییان نییە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، پلانەكە كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەكانیش دەگرێتەوە، كە هەندێ لە باڵیۆزخانەكانی عێراق لە دەرەوە، ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەریان بۆ دامەزرێنراوە، بێ ئەوەی پێویست بێت.

جێی ئاماژەیە، حكومەتی عێراق لەساڵی 2016، بەشێك لە باڵیۆزخانەو نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەكانی لە دەرەوە داخست بەهۆی زۆریی خەرجیی و كەمیی دەستكەوتە دیبلۆماسییەكانیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن