راچڵەكین-
دەستەی كاتی سەر بەیەكێتی تۆپی پێی عیراق بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی خولی نایابی وەرزی ئەمساڵی راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2020 لەكۆبوونەوەی دەستەكە لەگەڵ نوێنەری یانەكانی خولی نایاب و لەسەر راسپاردەی لیژنەی تەندروستی و شانەی قەیرانەكانی سەر بەئەنجووەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیاردرا خولی نایای تۆپی پێ بۆ وەرزری 2019-2020 هەڵبوەشێنرێتەوە.
هاوكات سەرچاوەیەك لە دەستەكە ئاشكرای كردووە، لە كۆبوونەوەكەدا رۆژی 10ی ئەیلولی ئەمساڵ دیاریكراوە بۆ دەستپێكردنی وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی عیراق.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراق و بەمەبەستی خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە، بڕیاردرا بە وەستاندنی خولی نایابی تۆپی پێ.