عێراق.. سەدان توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران

عێراق

03/06/2020     ژمارەی بینراو 311

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆماركردنی 781 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناو گیانلەدەستدانی 21 توشبووش رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، 781 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، كە 437 حاڵەت بە تەنها لەشاری بەغدا بووەو حاڵەتەكانی دیكەش لە 14 شاری عێراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراوە..

بەگوێرەی راگەیاندراوەكە، هەر لەو ماوەیەدا 21 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، كە 10 حاڵەت لە بەغدا، 7 حاڵەت لە سلێمانی و هەولێرو 4 حاڵەتیش لە شارەكانی باشوور تۆماركراون.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 8 هەزار و 168 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 4 هەزار و 95 كەس چاكبوونەتەوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 256 كەس بەرزبووەتەوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن